قایمقامی شارۆچکەی مێهران لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی گەڕانەوەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، کۆی گشتیی زیارەتکاران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی مێهرانەوە سنووری دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگای ئیلام ناوەندی سەرەکیی گەشتەکانی چڵی ئیمام حوسێن و ساڵانە زیاتر لە لە سەدا 60ی زیارەتکارانی ئێران ئەم ڕێگەیە هەڵدەبژێرن بۆ بەشداری کردن لەو ڕێوڕەسمەدا، هەرچەندە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە نزیکەی هەشت ملیۆن کەس لەو سنوورەوە تێپەڕیبوون، ئەمساڵ تا ئێستا ڕێژەی زیارەتکاران لەو دەروازەیەدا کەمیکردووە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێوڕەسمی چڵی ئیمام حوسێن لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ملیۆنان زیارەتکار تێیدا بەشداری دەکەن.