ڕاستەوخۆ

موحسین ڕەزایی: ئامادەبووین سێ ناوچەی ئۆکرانیا بۆردومان بکەین

reset font size increase font size

موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی تەواو ئامادە بووە وەڵامی سەربازیی ئۆکرانیا بداتەوە و سێ ناوچەی ئەو وڵاتە بۆردومان بکات، بەڵام بە شێوەیەکی کاتی وەڵامەکەیان ڕاگرتووە.

موحسین ڕەزایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئاشکرای کرد: "ئامادەکاریمان کردبوو بۆ بۆردومانکردنی سێ ناوچەی ئۆکرانیا، بەڵام دوای ئەوەی  کیڤ پێیان گوتون بە هەڵە هێرشیان کردۆتە سەر کەشتییە ئێرانیەکە، وەڵامەکەمان ڕاگرت تاوەکو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەین، بەڵام دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا باجەکەی بدەن."

سەبارەت بە گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا و گەمارۆ دەریاییەکان، ڕاوێژکارەکەی ڕێبەری باڵا هۆشداریی دا کە ئەگەر گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەردەوام بێت، کەشتی و هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی مەترسی و زیانی گەورە دەبنەوە.

ڕەزایی جەختیشی کردەوە کە دەبێت ئەمریکا هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت، ئەگینا چاوپۆشی لەو دۆخە ناکەن و راشیگەیاند: "هەرگیز ڕێگە نادەین ڕێڕەوێکی تر لەناو گەرووی هورمزدا بکرێتەوە."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.