ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند کە ئیدارەی ترەمپ زۆربەی ستافی باڵیۆزخانە و قونسوڵخانەکانی لە ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمدا و بەر لە هەڵگیرسانی جەنگ کشێنرابوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی 85٪ـی ستافە دیپلۆماسییەکان دەگەڕێنەوە وڵاتانی ئیمارات، سعودیە، قەتەر و لوبنان، و 75٪ـیشیان دەگەڕێنەوە عێراق، کوێت و بەحرێن.
لەم بارەیەوەشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پاش پێداچوونەوە، ئاستی ستافەکان بۆ پێش جەنگ دەگەڕێننەوە.