ڕاستەوخۆ

ئیدریس باڵوکەن: پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لە ڕوودانی کۆمەڵکوژیی ئەنقەرە ئاگادار کردبووەوە

reset font size increase font size

ئیدریس باڵوکەن، پەرلەمانتاری پێشووی ئامەدی هەدەپە ڕایگەیاند کە پێش ڕوودانی تەقینەوەکانی ئەنقەرە لە ساڵی ٢٠١٥، دەسەڵاتدارانیان لە ئەگەری ڕوودانی کۆمەڵکوژییەکی دیکە ئاگادار کردبووەوە، بەڵام بێباوەرڕیی دەسەڵات بەرامبەر پرۆسەی ئاشتی ڕێگەی بۆ ئەو کارەساتە خۆش کرد.

ئیدریس باڵوکەن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فورات ڕایگەیاند کە دوای کۆمەڵکوژییەکانی سووروچ و ئامەد لە ساڵی ٢٠١٥دا، وەکو هەدەپە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتیان لەوە ئاگادار کردبووەوە کە مەترسیی ڕوودانی تەقینەوە و پەلاماری دیکە لە ئارادایە، بەڵام دەسەڵات ڕێگریی پێویستی نەگرتە بەر.

باڵوکەن ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر بپڕسێنرایەتەوە و بکەرانی کۆمەڵکوژییەکانی سووروچ و ئامەد بەسزا بگەیەنرانایە، تەقینەوەکانی ئەنقەرە ڕوویان نەدەدا.

 جەختی کردەوە کە یەکگرتوویی و پێکەوەبوونی هێزە دیموکراتیکەکان لە کاتێدا، نیشانەی ئەوەیە کە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە نەیاانتوانیوە بە ئامانجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بگەن.

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥دا، لە کاتی گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ "ئاشتی و دیموکراسی" لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە، دوو تەقینەوەی بەهێز ڕوویان دا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٠٤ کەس گیانیان لەدەست دا و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون. دواتر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە تەقینەوەکان لەلایەن خۆکوژەکانی ڕێکخراوی داعشەوە ئەنجام دراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.