ئەمڕۆ یادی 34ـەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی موسا عەنتەر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و بیرمەندی ناسراوی کوردە، کە تەمەنی خۆی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەی تەرخان کرد و لە ساڵی 1992 لە ئامەد تیرۆر کرا، بێ ئەوەی تاوەکو ئێستاش بکەرانی دۆسییەکەی سزادرابوون.
موسا عەنتەر (ئاپێ موسا) لە ساڵی 1920 لە شارۆچکەی نسێبینی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە ژیانیدا خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و فیکریی گرنگ بووە و هەمیشە بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی ناسرابوو.
ڕۆژی 20ی ئەیلولی 1992، لە گەڕەکی "سەیران تەپە"ی شاری ئامەدی باکووری کوردستان لەلایەن دەزگای هەواڵگریی سەربازیی تورکیاوە (ژیتەم) تیرۆر کرا. سەرەڕای تێپەڕینی 34 ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە ناخۆشەدا، هێشتا بکوژان و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە سزای دادپەروەرانەی خۆیان نەبینیوە.
یەکێک لە دیارترین و نەمرترین گوتەکانی موسا عەنتەر کە تاوەکو ئێستاش لە یادەوەریی گەلی کورددا ماوەتەوە، دەڵێت:
"ئەگەر زمانی من بناغەی دەوڵەتەکەی تۆ دەهەژێنێت، مانای ئەوەیە دەوڵەتەکەت لەسەر خاکی من دروست کردووە!"