ڕاستەوخۆ

لە تورکیا؛ گەنجێکی کورد بە تۆمەتی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی دەستگیر کرا

reset font size increase font size

فورکان ئۆغلاک، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی کورد کە بۆ کار ڕووی لە ناوچەی چاتال-زەیتونی سەر بە شاری کاستامۆنو کردبوو، لە کاتی گەشتەکەیدا بەهۆی گوێگرتن لە مۆسیقای کوردی ڕووبەڕووی هێرش بووەوە و دواتر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوی تیرۆریستی" دەستگیر کرا.

ڕووداوەکە لە 28ـی تەممووزی 2026 تۆمار کراوە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لە کاتی گەشتەکەیدا لەلایەن کەسانی دەوروبەرییەوە بە گوتنی قسەی نەگونجاو و بە ناوی "تیرۆریست" سکاڵای لەسەر کراوە و پۆلیس دەستگیری کردووە.

دوای دەستبەسەرکردنی، دادگە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە و ڕەوانەی زیندانی جۆری (E)ی کاستامۆنو کراوە.

هەروەها بڵاوکراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش خستوونەتە سەر دۆسیەکەی.

لەلای خۆیەوە، بلال ئۆغلاک، باوکی فورکان، ڕایگەیاند کە کوڕەکەی لە زینداندا لە ژووری تاکەکەسی و گۆشەگیردا ڕگیراوە، چونکە هیچ زیندانییەکی سیاسیی تر لەو زیندانەدا نییە.

 

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.