ڕاستەوخۆ

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە

reset font size increase font size

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەنقەرە لەگەڵ جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە، بە مەبەستی دروستکردنی هاوئاهەنگی بۆ قۆناخی داهاتووی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەماندا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی دەم پارتی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، شاندەکە کە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، لە کۆبوونەوەیەکی نزیکەی یەک کاتژمێریدا لەگەڵ جەودەت یڵماز، کارکردنی چوار لیژنەی لاوەکییان تاوتوێ کرد کە لە دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندندا پێکهێنرابوون.

لە دیدارەکەدا، شاندی ئیمراڵی زانیارییان لەبارەی کارەکانی دەستەکەوە وەرگرت و پێشنیاز و بۆچوونەکانی خۆیان لەسەر پرۆسەکە خستە ڕوو.

جێی باسە جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکایەتیی دەستەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن دەکات، کە بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، چەکدانان و تێکەڵبوونەوەی گەریلاکان بە کۆمەڵگە، و لە کۆتاییشدا راپۆرتی خۆی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسای چارەسەری.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.