سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند که د. عەدنان سەلوک مزراکلی، هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئامەد، سێشەممەی داهاتوو ٨ی ئەیلول ئازاد دەکرێت.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوە داوە کە مزراکلی لە بەرانبەر تەنها چوار مانگ سەرۆکایەتیکردنی شارەوانیی ئامەد، حەوت ساڵ لە زینداندا ماوەتەوە و ئێستا سزاکەی تەواو کردووە.
لە پەیامەکەیدا، دەمیرتاش بە گەرمی باس لە خۆڕاگریی ناوبراو کردووە و دیاری کردووە کە بڕیارە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ئازاد بکرێت و بۆ ئێوارەکەی بگاتەوە فڕۆکەخانەی ئامەد بۆ ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییان و لایەنگرانەوە پێشوازیی لێ بکرێت.