لە ناوەندی چاند و کلتوری ئامەد لەبارەی "پڕۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی" کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە بەشداری دایکانی ئاشتی، گەنجان و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئایلا ئاکات ئاتا، چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد و وەیسی ئاکتاش لە سکرتاریەتی ئیمڕاڵی بەشداربوون. ئایلا ئاکات ئاتا لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پڕۆسەیە دەستپێکێکی گەورە و ئەو ڕێگەیەی تا ئەمڕۆ هێناومانە، بەرخۆدان و خەباتی هاوبەشمانە. دەبێت ژنان و گەنجان لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵێکی تایبەت و پێشەنگ بگێڕن.
ئایلا ئاکات ئاتا سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت کە ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوامن و ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت کۆمەڵگە بە بەهێزی خۆی ڕێکبخات بۆ ئەوەی وەڵامێکی بەهێز بداتەوە بە بانگەوازەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی.