16 کۆمەڵەی یاسایی لە باکوری کوردستان لەڕێگەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشەوە پشتگیری خۆیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند.
لەڕاگەیەندراوەکەی پارێزەرانی باکوری کوردستاندا هاتووە، نزیکەی نیو سەدەیە بەهۆی شەڕوپێکدادانەوە بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە هەربۆیەش هەر هەنگاوێکی یاسایی و دیموکراتیک وەک دەرفەتێکی مێژوویی هەڵدەسەنگێنن.
دەشلێن، ئاشکرایە ئاشتییەکی هەمیشەیی تەنها بە هەمواکردنەوە و گۆڕانکاری لە یاسای سزاداندا ئەنجام نادرێت، هەربۆیەش پێویستە پڕۆسەی ئاشتی لەسەر بنەمای سەروەری یاسا، شەفافییەت، دادپەروەی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیزەکردن بەڕێوەبچێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەو بڕوایەدان پێویستە کەموکوڕییەکانی یاسای چوارچێوە لەسەر بنەمای یاسایی چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی لە وڵاتدا ئاشتییەکی هەمیشەیی بنیاد بنرێت.