شارۆخ هیدایەتی، سۆلیستی گرووپی "کامکاران" سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان ڕایگەیاند، باکووری کوردستان خاوەنی توانستێکی زۆر گەورەیە و دڵی کوردانە، گوتیشی، دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی زۆر گرنگە و جێگەی دڵخۆشییە
شارۆخ هیدایەتی لە میانەی فیستیڤاڵی کلتوری باتمان و گوتی، قەدەغەکردن لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نابێتە چارەسەر و پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کورد بە هونەر و فۆلکلۆری خۆیەوە دەژیت و کەس ناتوانێت ئەمەی لێ بسێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە منداڵییەوە بە گۆرانی شێوەزاری کورمانجی گەورە بووە و سازدانی فیستیڤاڵی لەم شێوەیە بۆ ناساندنی زمانی کلتوری کورد گرنگە.
گرووپی کامکار دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە قەدەغەکردن لە شارەکانی ئامەد و باتمانی باکوری کوردستان کۆنسێرتییان سازدا.