ڕاستەوخۆ

هێزە ئەمنییەکانی ئێران چوار کورد لە سێ شار دەستگیر دەکەن

reset font size increase font size

هێزەکانی ئیدارەی زانیاریی ئێران لە شاری شنو، مەهاباد و بۆکان، چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو، مەسعود عەلانی کۆنەقەڵە، ئەمیر سولەیمانی، ئیسماعیل بادسار و زەکریا بادسار لە کاتێکدا دەستگیر کراون کە شەپۆلی دەستگیرکردنی کوردان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەردەوامە.

لە بۆکان، هێزەکانی ئیدارەی زانیاری بە جلوبەرگی کارمەندی کۆمپانیای گاز چوونەتە ماڵی خێزانی بادسار و پاش نەدۆزینەوەی زەکریا، باوکی، ئیسماعیلیان بۆ چەند کاتژمێر دەستگیر کردووە.

دواتر زەکریا خۆی بە ئیدارەی زانیاری ناساندووە و دەستگیر کراوە، پاشان باوکەکەی ئازاد کراوە.

لە شنو، مەسعود عەلانی کۆنەقەڵە، گۆرانیبێژی کورد، لە کافێیەک دەستگیر کراوە و هێزە ئەمنییەکان دواتر ماڵەکەشیان پشکنیووە.

جێی باسە ئەو پێشتر چەند جارێک بەهۆی گوتنی گۆرانی و سرودی کوردی بانگهێشت و دەستگیر کراوە.

لە مەهابادیش، ئەمیر سولەیمانی، ٤٤ ساڵە و خاوەنی دوو منداڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی زانیارییەوە دەستگیر کراوە.

هەنگاو دەڵێت هێشتا هۆکاری دەستگیرکردنەکان، شوێنی ڕاگرتنیان و تۆمەتەکان دژی ئەم سێ کەسە ڕانەگەیەنراون و دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی بە خێزانەکانیان بۆیان ڕێگەپێدراو نییە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.