بەگوێرەیڕاگەیەندراوێکی هاوبەش، لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی باڵادا نێوان سەرکردە سەربازی و وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، تورکیا و پاکستان لە ڕیاز، هەردوو وڵاتی تورکیا و پاکستان ڕێکیان خست کە بەپەلە هێز و توانای سەربازی ڕەوانەی خاکی سعودیە بکەن و دەست بە جێبەجێکردنی هاوبەشیی بەرگریی.
ئەم بڕیارە پاش ئەوە دێت کە لە ٧ی ئابدا سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، شازادەی جێنشینی سعودیە محەممەد بن سەلمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف"ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە"یان لە جەددە واژۆ کرد؛
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەم دواییانەدا بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵکشانی هێرشەکانی سەر سعودیە ڕووبەڕووی گرژیی توند بووەوە.
دۆخی ئەمنی و سەربازیی سعودیە لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرشێکی بەرفراوانی گرووپی حوسییەکان لە یەمەن پەرەی سەند، کە تیایدا کۆنتڕۆڵی ناوچە فراوانەکانی کەناراوەکانی گەروی باب ئەلمەندەبیان کرد.
لە بەرانبەردا، ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەمەن دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەورەی سەربازی بە ناوی "بەرەبەیانی یەمەن" بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەنعا و کۆتاییهێنان به دەسەڵاتی حوسییەکان ڕاگەیاند.
سەرەڕای ئەوەی پێشتر هەریەکە لە تورکیا و ئیسلاماباد پێداگرییان لەسەر دوورکەوتنەوە لە دەوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەم قەیرانەدا دەکرد، بەڵام بڕیاری نوێی ئەمڕۆ هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا بە ئاراستەی پشتگیریکردنی ستراتیژیی سعودیە بەهێزتر دەکات.