ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ئیمارات لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە گفتوگۆدایە بۆ پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیمارات هێزێکی دەریایی خۆی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بەحرەین پشتگیریی لە پێشنیازەکەی ئیمارات کردووە، هەردوو وڵات خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژە بڕیارێکن بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو مۆڵەتی یاسایی بۆ هێزە دەریاییەکە لە داهاتوودا وەربگرن.