ڕاستەوخۆ

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس یەکەم ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە دوای ساڵی2011ەوە سەردانی سووریا بکات

reset font size increase font size

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانێکی مێژوویی بۆ شاری دیمەشق دەستپێدەکات.

 ئەمەش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی پلە باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١دا.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، گۆتێرێس لەگەڵ ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە، هەروەها چاوی بە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی دیکەی حکومەت و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەوێت.

بەگوێرەی ئاماژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە ئەمینداری گشتی ڕۆژی دووشەممە وتارێک لە پەرلەمانی نوێی سووریا پێشکەش بکات و سەردانی هێزەکانی پاراستنی ئاشتیی سەر بە ڕێکخراوەکەش بکات لە ناوچەی دابڕێنراوی نێوان سووریا و ئیسرائیل.

ئەم سەردانە هەنگاوێکی دیکەی گرنگە لە هەوڵەکانی حکومەتی نوێی دیمەشق بۆ بەهێزکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٤.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.