ڕاستەوخۆ

واشنتن ڕێگە بە گرێبەستی بەرگری لەگەڵ سوریا دەدات و سوریا لە لیستی قەدەغەکراوەکان دەردەهێنرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لەمڕۆوە، یەکی تشرینی یەکەم، سوریا لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنراوە کە پێشتر مامەڵەی چەک و گرێبەستی سەربازییان لەگەڵ قەدەغە بوو، و هەر داواکارییەکیش بۆ پێدانی کەرەستەی سەربازی لەلایەن واشنتۆنەوە وردبینی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەم بڕیارە کە لە ١٩ی ئابی ڕابردوودا لەلایەن مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە واژۆ کرابوو و ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە پشتبەستن بە چەند یاسایەکی وڵاتەکە دەرچووە. وەزارەتەکە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە سوریا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە لیستی تیرۆر هێنراوەتە دەرەوە، چەکە کیمیایی و بایۆلۆجییەکانی لەناوبردووە و ڕێکارەکانی پەیوەندیدار بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری جێبەجێ کردووە.

سەرەڕای ئەم هەنگاوە لە سۆنگەی سووککردنی سزاکان و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و واشنتۆن، بەڵام وەزارەتی دەرەوە ڕوونی کردەوە کە ئەمە بە مانای پێدانی ڕاستەوخۆی چەک نایەت، بەڵکو هەر داواکارییەکی گرێبەستی سەربازی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت پێش ئەوەی بڕیاری ڕەزامەندی یان ڕەتکردنەوەی لەبارەوە بدرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.