ڕاستەوخۆ

عێراق و سووریا پڕۆژەی نوێکردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکووک - بانیاس جێبەجێ دەکەن

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای ڕێڕەوی جێگرەوەدا، کار بۆ نوژەنکردنەوە و زیندووکردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی کەرکووک - بانیاسی سووریا دەکات؛

ئەم پرسەش بووەتە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دیداری بەرپرسانی عێراق لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە واشنتن.

پڕۆژەکە بە هاوئاهەنگی لە نێوان ئیدارەی ئەمریکا و حکومەتی عێراقدا تاوتوێ دەکرێت، کە تێیدا هەوڵدەدرێت بۆریی نەوتی نێوان هەردوو وڵات کە درێژییەکەی 800 کیلۆمەترە و مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی 1952 دەگەڕێتەوە، سەرلەنوێ نۆژەن بکرێتەوە.

ئامانج لەم هەنگاوەش، دۆزینەوەی دەروازەیەکی نوێیە بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەتایبەت دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و داخستنی گەرووی هورمزەوە، بەغدا لە هەناردەکردنی نەوتەکەیدا تووشی گرفتی گەورە بوو.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پلانەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوی جێگرەوە و پڕۆژەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق بۆ بەندەری بانیاسی سووریا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هێڵە لە توانایدایە لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق بگەیێنێتە سەر دەریای ناوەڕاست.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.