ڕاستەوخۆ

دوو هەزار و 442 کەس لە سووریا بەهۆی مینەوە بوونەتە قوربانی

reset font size increase font size

رێکخراوی پاککردنەوەی مین ئامارێکی نوێی سەبارەت بە قوربانییانی مین و تەقەمەنی لە سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس دوو هەزار و 442 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تیمەکانیان لە پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکانی سووریا بەردەوامن و منداڵان و جووتیاران وەک قوربانی سەرەکی دەستنیشان کراون.

هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە بوونی مین و تەقەمەنی لە بەشێک لە ناوچەکاندا ڕێگریی سەرەکییە لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکاندا و ئەگەر مەترسییەکان نەهێڵدرێن، ژمارەی قوربانییان ڕوو لە زیادبوون دەکات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.