ڕاستەوخۆ

بەرزبوونەوەی نرخەکانی سووتەمەنی بووەتە هۆی قەیرانی بەنزین لە سوریا

reset font size increase font size

سەدان ئۆتۆمبێل لەبەردەم بەنزینخانەکانی پارێزگاکانی سوریا ڕیزیان بەستووە و قەیرانی کەمیی سووتەمەنی و بەنزین ناڕەزایەتییەکی زۆری هاوڵاتییان و شۆفێرانی لێکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕیزی درێژی سەدان ئۆتۆمبێل لەبەردەم بەنزینخانەکانی حەسەکە، دیمەشق، حەلەب، حمس، حەما، لەزقییە و تەرتووس بەدی دەکرێت، کە تێیدا شۆفێران بۆ چەندین کاتژمێر چاوەڕێ دەکەن بە هیوای بەدەستهێنانی بەنزین، لە کاتێکدا زۆربەی بەنزینخانەکان دوای تەواوبوونی پشکەکانیان دەرگاکانیان دادەخەن.

هاوڵاتییان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیاری پێشووی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەر باشتربوونی دۆخەکەدا نەهێناوە و نەبووەتە هۆی دابینکردنی بەنزین، بەڵکو بارگرانیی دارایی زیاتری خستووەتە سەر شانی خەڵک و بەتایبەتی کارمەندانی کەرتی گواستنەوە.

رێکارەکانی حکومەتی سوریا تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە و هاوڵاتییان داوای چارەسەری قەیرانی سووتەمەنی دەکەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.