ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی سووریا؛ پەرلەمانتاران بۆ سوێندخواردنی دەستووری کۆبوونەوە

reset font size increase font size

 ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا (پەرلەمان) دەستیان بە ئامادەکاری و کۆبوونەوە کردووە بۆ بەستنی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی یاسادانان، کە تێیدا پەرلەمانتاران سوێندی دەستووری دەخۆن و دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکەش هەڵدەبژێردرێت.

بریکار و میدیا فەرمییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، پەرلەمانتارە نوێیەکان لە تەلاری ئەنجوومەنی گەل لە دیمەشقی پایتەخت کۆبوونەتەوە بۆ ڕاییکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

بەگوێرەی دەستووری سووریا، یەکەم دانیشتنی خولی نوێ بە سەرۆکایەتیی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، تاوەکو پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان و جێگرەکانی و سکرتێرەکانی ئەنجوومەنەکە کۆتایی دێت.

ئەم دانیشتنە فەرمییە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریا دێت، کە تێیدا لایەنە جیاوازەکان و بەتایبەت هاوپەیمانیی نیشتمانی (بەرەی نیشتمانیی پێشکەوتنخواز) زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنەکەیان بەدەستهێناوە و بڕیارە لەم خولەدا کار لەسەر چەندین پڕۆژەیاسای نوێی تایبەت بە قۆناغی دوای گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵاتەکە بکەن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.