ڕاستەوخۆ

ڕوانگەی سوری: ئیسرائیل چووەتە نێو ناوچەیەکی دیکەی سوریا

reset font size increase font size

هێزەکانی سوپای ئیسرائیل جوڵەی سەربازییان لە باشوری سوریا چڕتر کردووەتەوە و لە نوێترین پێشهاتدا ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوەڕاستی پارێزگای قونەیترە ئەنجامدا.

 بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەوریەیەکی سەر بە هێزەکانی ئیسرائیل لە شەوی ڕابردوودا چوونە سەر ناوچەی تل کروم کە دەکەوێتە ناوەڕاستی پارێزگای قونەیترە. هێزە ئیسرائیلییەکان لە بەشی سەرەوەی گردەکە جێگیر بوون، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک هەبێت لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی دەستگیرکردن یان هەڵکوتانە سەر ماڵان لە میانی پرۆسەکەدا.

 ئەم جووڵە سەربازییەی تەلئەبیب لە چوارچێوەی بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە دووبارەکانی ئیسرائیلە لە ناوچە جیاوازەکانی قونەیترە و دەرعا.  لەم دواییانەدا جوڵەی سەربازیی ئیسرائیل لە باشوری سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزەکانی ئیسرائیل جوڵەی دیکەیان لە شارۆچکەی جباتا الخشب لە باکووری قونەیترە ئەنجامداوە، کە تێیدا دەیان سەرباز و نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی بەشدارییان کردووە، ئەمەش وەک بەشێک لە بەردەوامیی هاتنە ناوەوەی  سەربازیی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سوریا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.