دوای ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دێرەزوور و دیمەشق کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس، بەرپرسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشییان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کرد.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X هاوسۆزی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکەی ڕێگەی دێرەزوور - دیمەشق دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.
هاوکات، نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی لەو ڕووداوەدا ڕاگەیاند.
دێنێ لە ئەنجامی پێدادانی پاسێکی مەدەنی و پاسێکی هێزەکانی حکومەتی کاتیدا لەسەر ڕێگەی نێوان دێرەزوور و دیمەشق، 35 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.