ڕاستەوخۆ

شەیبانی و فیدان لە دیمەشق کۆبوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

reset font size increase font size

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە دیمەشق و لە کۆشکی تشرین لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ئەسعەد شەیبانی ڕایگەیاند کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرە زۆر بەرەوپێش چوون و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵانەیان لەگەڵ تورکیا گەیشتووەتە چوار ملیار دۆلار، بە ئامانجی ئەوەی لە داهاتوودا بۆ 10 ملیار دۆلار بەرزی بکەنەوە.

لای خۆیەوە، هاکان فیدان جەختی لەوە کردەوە کە سووریا لە زۆر بواردا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و تورکیا پشتگیریی دەکات، ئاماژەی بەوەش دا کە بەمزووانە سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی سووریا دەکات. وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە دەزگاکانی دەوڵەتی سووریای بە پێشهاتێکی گرنگ و شایەنی پێزانین وەسف کرد.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.