ڕاستەوخۆ

تۆم باراک: هێرشەکەی ئیسرائیل ناپێویستە و زیان بە ئارامیی ناوچەکە دەگەیەنێت

reset font size increase font size

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە پارێزگای ئیدلیب بە "پەرەسەندنێکی ناپێویست" ناوبرد کە هیچ خزمەتێک بە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە ناکات.

باراک لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە حکومەتی سوریا هیچ هەڵوێستێکی دوژمنکارانەیە و پشتگیری لە هیچ هێزێکی بریکار نەکردووە، بەڵکو چەندین جار ئارەزووی خۆی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان نیشان داوە.

لەلای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە توندی سەرکۆنەی ئەو بۆردوومانانەی کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەڵوێستێکی توند بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی سەروەریی خاکی وڵاتەکە بگرنەبەر.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.