نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە هێرشەکەی سەر ئۆفیسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و جەختی کردەوە کە ئەو جۆرە کردەوانە بە هەموو شێوەیەک ڕەتکراونەتەوە.
ناوبراو لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی فەرمی و وردەوە ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن و ئەنجامدەرانی ئەمکارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی ببنەوە