عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆبووه و سوربوونی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ بنیادنانی ئابورییه‌كی نوێ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاڵنگارییه دارایی و ئابورییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌و كۆبوونه‌وه‌کەدا عه‌لی زه‌یدی، به ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی گوتووه، حكومه‌ته‌كه‌ی چه‌ندین كێشه و گرفتی قورسی بۆ به‌جێماوه، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگیی و به پلان سورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشانه و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئابوریی و داراییه‌كی سه‌قامگیر بۆ عێراق.
زه‌یدی به ئه‌ندامانی لیژنه‌ی داراییشی ڕاگه‌یاندووه، له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئاماده‌كردنی بودجه به‌شێوه‌یه‌كی ورد كه ئابوریی و دارایی عێراق و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت ڕێكبخاته‌وه و هه‌نگاو بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
د.ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست له‌په‌رله‌مانی عێراق بە نووچه تیڤی گوت، له كۆبونه‌وه‌یه‌کەدا داوای له‌سه‌رۆكوه‌زیران كردووه، مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق دابه‌ش بكرێت، ئه‌ویش دڵنیاییداوه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش دەنێردرێت به‌ڕه‌چاوكردنی بوونی پاره‌ی كاش.
له باره‌ی سوته‌مه‌نییشه‌وه ده‌ڵێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بەڵێنیداوە به زووترین كات ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان بدۆزرێته‌وه.