ڕاستەوخۆ

پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگاتە پەرلەمان

reset font size increase font size

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەڵام پەسندکردنی پەیوەستە بەو هەموار و گۆڕانکارییانەی، کە تێیدا دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەیاساکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەاتە پەرلەمان و ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان ڕەزامەندی لەسەر بدات، زوو ئاراستەی لیژنەکەیان دەکرێت بۆ خوێندنەوەی یەکەم و وەرگرتنی تێبینیی فراکسیۆنەکان.

سەبارەت بە ئەگەری پەسندکردنی، مازن غەریب ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر بڕگەکانی پڕۆژەکە وەک خۆیان بمێننەوە، پێناچێت هەموو لایەنەکان ڕازی بن، چونکە لە ڕابردوودا هەندێک لایەن و ئەمریکاش ناڕەزایەتییان هەبووە، بەڵام بە هەموارکردنەوەی چەند خاڵێک، ڕەنگە لایەنە سیاسییەکان بگەنە ڕێککەوتن.

هاوکات محەممەد کەریم بەلداوی، گوتەبێژی فراکسیۆنی سادیقون ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاساکە نەگەیشتووەتە پەرلەمان و دەبێت سەرەتا لە ئەنجوومەنی وەزیراندا دەنگی لەسەر بدرێت.

جێی باسە، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە 25ی شوباتی 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسند کرا، پڕۆژەکە لە 18 مادە پێکهاتووە و تێیدا حەشدی شەعبی وەک بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێناسە کراوە و بەستراوەتەوە بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان لەسەر ناوەڕۆکەکەی وای کرد تاوەکو ئێستا دەنگی پێ نەدرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.