ڕاستەوخۆ

باندێک لە ئەنبار بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی 40 دۆنم زەوی دەوڵەت دەستگیر کران؛ دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 34 کەس دەرکرد

reset font size increase font size

دەستەی دەستپاكیی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی بۆ 34 کەس لە پارێزگەی ئەنبار دەرکرد، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دەستبەسەراگرتن و مامەڵەکردنی نایاسایی بە 40 دۆنم زەوی دەوڵەتەوە کە بەهای نزیکەی دوو ملیار دینار بووە.

دەستەی دەستپاكی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، تیمە تایبەتەکانی دەستپاکی لە پارێزگەی ئەنبار هەڵیانکوتایە سەر فرمانگەی تۆماری خانووبەرە و فەرمانگەی باجی درامەت لە پارێزگاکە و شاری فەلووجە، و دەستیان بەسەر چەندین بەڵگەنامەی ساختەدا گرت.

ئاماژە بەوەشکراوە، باندێکی گەورە لە ناو فەرمانگەکان و دەرەوەیان هەوڵیان داوە دەست بەسەر 40 دۆنم زەوی دەوڵەتدا بگرن و خاوەندارێتییەکەی بۆ ناوی خۆیان بگۆڕن، بەڵام بە زووترین کات هەوڵەکەیان پووچەڵ کرایەوە و شکستپێهێنرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستپاکی، تۆمەتباران بەنیاز بوون ئەو زەوییانە بکەنە 336 پارچەی جیاجیا و بە تۆماری ساختە و بە شێوەیەکی نایاسایی بە خەڵکی بفرۆشنەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.