بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێس، بەردەوامبوونی داخستنی گەرووی هورمز عێراقی ناچار کردوە لە ڕێگای بەندەری بانیاسی سوریاوە بەنزین هاوردە بکات و هاوکات بەندەرەكه بۆ هەناردەی نەوت بەکاربهێنێت.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردوە، عێراق لە مانگەکانی ڕابردوودا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی داخرانی گەرووی هورمز، بەشێک لە نەوتی خۆی لە ڕێگای وشکانی و تەنکەر لە ڕێگەی بەندەری بانیاسەوە هەناردەی دهرهوه کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی سێ مانگە لە نێوان عێراق و سوریا یەکەم باری بەنزینی هاوردەکراو لەم ڕێگایەوە، ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتووەتە ناو خاکی عێراق.