ڕاستەوخۆ

کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دوای 23 ساڵ

reset font size increase font size

لە دوا وادەی کۆتاییهاتنی بوونی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دوای زیاتر لە دوو دەیە ئاڵۆزی و خەرجکردنی زیاتر لە ترلیۆنێک و 700 ملیار دۆلار و گیانلەدەستدانی نزیکەی 4 هەزار و 500 سەرباز چووە قۆناغی کۆتاییەوە.

ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ دروستبوونی ترسی شەقامی عێراقی لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی و فراوانبوونی دەسەڵاتی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەبێ بوونی هێزە نێودەوڵەتییەکان.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران عێراق بەرەو گرژیی زیاتر دەبات و کشانەوەی سەربازیی واشنتن زەمینە بۆ میلیشیاکانی سەر بە تاران لەبارتر دەکات.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئیتر پێویست ناکات سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە، چونکە پەیوەندییەکانی هەردوولا بەرەو وەبەرهێنانی کۆمپانیا نەوتییەکان و ئابووری دەچێت، هاوکات ئێرانی بە بارگرانییەکی گەورە بۆ سەر عێراق ناو برد.

سەرەڕای کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە هەولێر، بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانەوە، واشنتن بەرگرییە ئاسمانییەکانی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر چڕ دەکاتەوە؛ هەروەها بەشێک لە هێزەکانی مارێنز و بەڵێندەرانی پاراستنی فڕۆکەکانی F-16 و تانکەکان لە وڵاتەکە دەمێننەوە.

لە لایەکی دیکەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر بڕیاری حکومەتەکەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت کردەوە و ڕایگەیاند کە دوای 30ی ئەیلوول هیچ پێویستییەک بە بوونی گرووپی چەکدار نامێنێت.

سەرباری کۆتاییهاتنی فەرمیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە واشنتن تواناکانی هەواڵگری و چاودێریی خۆی لە ناوچەکەدا پاراستووە و لە صورتێکدا پێویست بکات لە عێراق بەکاریان دەهێنێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.