ڕاستەوخۆ

پاکستان: پێشێلنەکردنی ئاگربەست بۆ بەردەوامیی دانوستاندنەکان گرنگە

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دانوستاندن و ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەربۆیە داوا لە هەردوو لایەن دەکەین بەهۆی ڕێککنەوتنیان ئاگربەستی دوو هەفتەیی پێشێل نەکەن.

محەمەد ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس دا ڕایگەیاند: پێویستە لایەنەکان ڕۆحییەتی ئەرێنی دانوستاندنەکان ڕەچاو بکەن و ئامانجییان دروستکردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتی لەسەرانسەری ناوچەکە بێت.

گوتیشی: زۆر گرنگە هەردوولا هیچ هێرشێک بۆ سەر یەکتر ئەنجامنەدەن و ئاماژەی بەوەکردووە پاکستان ڕۆڵی زیاتری دەبێت لە ئەنجامدانی گەڕێکی دیکەى دانوستاندنەکان لە ماوەی چەند هەفتەیەکی داهاتوودا.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو: ئەمریکا خوازیاری ئەنجامدانی ڕێککەوتن نییە و هەرچۆنێک بێت ئەوان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و هاوکات ئێرانیش ڕایگەیاندووە، هیچ بەرنامەیەکی ئەوتۆیان بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستاندنەکان نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.