وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، زیاتر لە 735 هەزار موچەخۆر لە ڕێگەی ''هەژماری من'' موچەکانیان وەردەگرن، لەکاتێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار مووچەخۆر لە هەرێم هەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، نزیکەی 736 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشینی، پێشمەرگە، ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان لە ڕێگەی ''هەژمار من'' موچەی مانگی ئازاریان وەردەگرن، کە لە هەولێر 358,224 موچەخۆر، لە سلێمانی 192,496 موچەخۆر، لە دهۆکیش 176,521 هەروەها لە هەڵەبجەش 8,617 موچەخۆر دەبن.
دەشڵێن، نزیکەی 572 ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون .
ئەوەش لەکاتێکدایە، موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی موچەکانیان گلەیی و ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەهۆی کارنەکردنی بەشێک لە ATMکان و دروستبوونی قەرەباڵغی و تەواو بوونی پارەی نێو ATMکان، ئەمەش بووەتە گرفت لەبەردەم موچەخۆران .
