شاندێكی گومرگی حكومه‌تی عێراق له هه‌ولێرن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر سیستمی ئه‌سیكۆدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق هونه‌رین، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه، چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتییان تێدایه، ڕۆژانی دواتریش شاندی دیكه بۆ هه‌مان پرس له به‌غداده‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
بڕیاره ئه‌و شاندانه‌ی بۆ پرسی ئه‌سیكۆدا دێنه هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكه‌ن و ڕاهێنانی پێویست به كارمه‌ندانی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكه‌ن.
ڕۆژی 6ـی ئه‌م مانگه له به‌غداد كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق له باره‌ی سیستمی ئه‌سیكۆدا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربوون، هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوانیان ڕێككه‌وتن، بڕیاردرا سیستمه‌كه له ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كردیان، ئه‌و چوار بازگه‌یه‌ش هه‌ڵده‌گیرێت كه له نێوان هه‌ردولادا هه‌یه و تێیدا حكومه‌تی عێراق باجی زیاتر له‌و كه‌لوپه‌لانه وه‌رده‌گرت كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌برانه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.