فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە تێپەڕینی کەشتی لە گەرووی هورمز نادەین و هەر کەشتییەکیش بییەوێت بەبێ مۆڵەتی هێزەکانمان بەگەرووی هورمزدا تێپەڕێت لەلایەن هێزەکانمانەوە بەئامانج دەگیرێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، سوپای پاسداران کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکات و گەرووەکەش هەر لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەدەبرێت، دەشڵێت، تەنها ڕێگە بە تێپەڕێنی کەشتیی مەدەنی دەدرێت ئەویش بە مەرج دەبێت.
جەختی لەوە کردەوە، کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیان بە تێپەڕینی کەشتی جەنگی ئەمریکی بەناو گەرووەکەدا نەداوە و هەر جۆرە جموجۆڵێکی سەربازی لەگەرووەکە ڕوبەڕووی بەرپەرچدانەوەی قورسی هێزەکانیان دەبێتەوە.
ئەم ڕاگەیەندراوەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە، هەر دۆینێ سێنتکۆم ڕایگەیاند، دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێون و دەستییان بە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی گەرووەکە لە مینەکانی ئێران کردووە.