په‌رله‌مانی ئیسرائیل بودجه‌ی ئه‌مساڵی په‌سه‌ند كرد و 10 ملیار دۆلار بۆ به‌رگریی زیاد كراوه، وه‌زیری میدیا ئیسرائیل به "گەورەترین بودجە لە مێژووی ئیسرائیل" ناوی ده‌بات.
له كاتێكدا وڵاته‌كه له جه‌نگدایه له دژی ئێران، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 30-2-2026 په‌رله‌مانی ئیسرائیل بودجه‌ی ساڵی 2026ـی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد، له بودجه‌كه‌دا 10 ملیار دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی زیاد كراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، په‌رله‌مانی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له دژی ئێران، كۆی خه‌رجییه پێشنیازكراوه‌كان، نزیكه‌ی 270 ملیار دۆلاره و كۆی خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بودجه‌كه‌ی به "گەورەترین بودجە لە مێژووی ئیسرائیل" ناوبردووه.
هاوكات بێزالیل سمۆتریچ، وه‌زیری دارایی ئیسرائیل ده‌ڵێت، له بودجه‌ی نوێ‌دا گرنگی زۆرترییان به خه‌رجییه ئه‌منییه‌كان داوه، ئه‌وه‌شی وه‌ك هه‌نگاوێكی مێژوویی وه‌سف كردووه و ده‌ڵێت " پێگه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌كات".