بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئەو وڵاتەدا، بەهای تمەنی ئێرانی نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کرد و نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی ١٩٢ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا، تمەن جارێکی دیکە4%ـی بەهاکەی لەدەستداوە. ئەم داڕمانە داراییە خێرا و مێژووییە فشارێکی زۆری خستووەتە سەر بژێویی هاووڵاتیان و بەهۆی گرانیی بازاڕەوە، توانای کڕینی خەڵک بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
دابەزینی بەهای مووچەی مانگانە و کەمبوونەوەی هێزی کڕینی فەرمانبەران و هاووڵاتیان، بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی چینی مامناوەند لە ئێراندا بکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە.