ڕاستەوخۆ

موجتەبا خامنەیی پەیامێکی توندی لەبارەی ئەمریکاوە بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی توندی ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و واژۆی سەرۆکی ئەو وڵاتەی بە بێ بایەخ وەسف کرد.

ئەمڕۆ شەممە 18ی تەممووزی 2026، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، پێشێلکردنی بەردەوامی بەڵێنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە (کە لە پەیامەکەیدا بە شەیتانی گەورە ناوی هێناوە) بەرامبەر بەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان سەرۆککۆمارانی ئێران و ئەمریکا واژۆ کرابوو، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی بۆ هەمووان سەلماند، کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا چەندە بێ بایەخە.

ڕێبەری ئێران لە پەیامەکەیدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی واشنتن و ڕایگەیاند: "زۆرداری، خۆسەپێنی و دڕندەیی، بەشێکی دانەبڕاون لە سیاسەتی ئەمریکا. ئەمڕۆ ئەمریکا جارێکی دیکە دەمامکی لەسەر دەموچاوی لادا تاوەکو ئەم ئەزموونە تاڵەی تاوان و پەیمانشکێنی، ببێتە بەڵگەیەکی دیکەی بەهێز لەسەر درۆزنی، نەبوونی لۆژیک و پیسبوونی واشنتن".

ئەم پەیامەی ڕێبەری ئێران لە کاتێکدایە، شەڕی ڕاستەوخۆی هەردوولا لە ناوچەکە و کەنداودا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار. موجتەبا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هۆشداریی توندی دایە بەرپرسانی ئەمریکا و گوتی: "ئێستا کە ئەمریکای دوژمن بەدوای هەڵگیرساندنی جەنگ و سەپاندنی تێچووی قورستر و بێئابڕوویی زیاترەوەیە، دەبێ ئەوە بزانێت، کە گەلی ئێران و بەرەی مقاومە وانەی لەبیرنەکراویان پێیە".

موجتەبا خامنەیی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: "ئازایەتیی جەنگاوەران و بوێریی خەڵکی ناوچەکانی باشووری وڵات لەم ڕۆژانەدا (مەبەست لێی بەرپەرچدانەوەی هێرشە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە باشووری ئێران)، نموونەی ئەو وانانەن". جەختیشی کردەوە، چیدیکە ئێران بەڵێنە بێکردارەکانی ئەمریکا قبووڵ ناکات تاوەکو دۆخەکە بگەیێندرێتەوە لووتکەی سەقامگیری.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان