ڕاستەوخۆ

خوێندنی باڵای عێراق خوێندنی ئێواران بۆ فەرمانبەران و پلە باڵاکانی عێراق قەدەغە کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، بڕیارێکی سەبارەت بە درێژەدان بە خوێندنی فەرمانبەرانی دەوڵەت ڕاگەیاند و بە گوێرەی بڕیارەکە، چیتر ڕێگە بە فەرمانبەران و پلە باڵاکان نادرێت لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە فەرمییەکانیاندا، لە خوێندنی بەرایی ئێواران وەربگیرێن.

ئەم بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 18ی تەممووزی 2026 لە ڕێگەی ڕاگیاندراوێکی ئەو وەزارەتەوە بڵاوکرایەوە، گۆڕانکاریی گەورە لە سیستمی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە لایەن فەرمانبەرانی دەوڵەتەوە دروست دەکات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، قەدەغەکردنی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ئێواران، سەرجەم فەرمانبەران و ئەوانەی ئەرکی گشتییان لەئەستۆیە دەگرێتەوە، چ لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆیان بێت یاخود لە ڕێگەی مۆڵەتی خوێندنەوە.

بڕیارەکە بە شێوەیەکی تایبەت و ڕوون ئەم توێژە باڵایانەی دەسەڵات دەگرێتەوە:

ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران (پەرلەمانتاران).

وەزیرەکان و ئەوانەی لە پلەی ئەواندان.

بریکارەکانی وەزارەت و ئەوانەی لە پلەی ئەواندان.

بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ئەوانەی لە پلەی ئەواندان.

خاوەن پلە تایبەتە باڵاکانی دیکەی دەوڵەت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان