له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی ئێران، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵا گه‌یشته تاران و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران پێشوازی كران.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، شاندێكی باڵای یاسایی و دادوه‌ریی یاوه‌ری فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ده‌كه‌ن بۆ تاران.
ئاژانسی میزانی سەر بە دەزگای دادوەريی ئێران ئاشکرای کردوە زێدان و مو‌حسینی ئێژەیی سەرۆکی دەزگای دادوەريی ئێران لە دیدارەکەدا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە رووی ئەمنییەوە پەرەی سەندووە.
بە گوێرەی ئاژانسەکە لایەنەکان جەختیان کردووەتەوە لەوەی پێویستە هەر جوڵەیەکی دژە ئەمنی لە سەر سنوورەکانی هەردوو وڵات بە خێرایی و بە هەماهەنگیی هەردوولا پووچەڵ بکرێتەوە.
ئاژانسەکە ئاشکراشی کردوە غولام حوسێن مو‌حسینی ئێژەیی جەختی لەسەر رادەستکردنەوەی سزادراوانی ئێرانی کردوەتەوە.