ڕاستەوخۆ

حەشدی شەعبی پەلامارێکی داعشی لە دوزخورماتو تێکشکاند

reset font size increase font size

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای دوزخورماتو سەر بە پارێزگای سەلاحەددین، پەلامارێکی چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشیان لە زنجیرەچیاکانی ئەو ناوچەیە تێکشکاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی لیوای ٦٣ی حەشدی شەعبی، خاڵێکی ئەمنیی فەوجی کۆماندۆ لە زنجیرەچیای "مۆرسا عەلی" لە قەزای طوزخورماتوو، ڕووبەڕووی دەستڕێژی چەکدارانی داعش بووەتەوە.

هێزەکانی فەوجەکە دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەیان دایتەوە و لەگەڵ چەکدارەکان چوونە شەڕەوە، بەوهۆیەوە تیرۆریستانیان ناچار کردووە بەرەو ناوچە سەخت و شاخاوییەکان هەڵبێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەیی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.

قەزای دوزخورماتو دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین، لە نێوان ناوچەیەکی جوگرافیی ئاڵۆز لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و سەلاحەددین.

زنجیرەچیاکانی وەک "مۆرسا عەلی" و "حەمرین" بەهۆی هەڵکەوتەی سروشتییان (کە پێکهاتوون لە دۆڵی قووڵ، ئەشکەوت و ڕێگەی سەخت) ژینگەیەکی گونجاون کە شانە نهێنییەکانی داعش خۆیان تێیدا دەشارنەوە.

سەرەڕای تێکشکاندنی سەربازیی ڕێکخراوەکە، چەکدارانی داعش جار جار جوگرافیای سەختی ناوچەکە دەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی پارتیزانی و بە ئامانجگرتنی خاڵە ئەمنییەکان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.