هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشەکردنێکی بەرچاو لە جووڵەی گەشتەکانیدا ڕادەگەیەنێت و ئامارەکانی مانگی ئەیلوولی ڕابردوو خستە ڕوو، کە تێیدا لە ڕێگەی هەزار و 585 گەشتی ئاسمانییەوە سەدان هەزار گەشتیاری گواستووەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ماوەی مانگی ئەیلوولی 2026دا، کۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق لە ڕێگەی 1,585 گەشتی ڕاستەوخۆوە توانیویەتی 271 هەزار و 589 گەشتیار بۆ وڵاتانی جیاجیا بگوازێتەوە .
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە ئاسمانییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە گەشتیاران.