عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پێشوازی لە داواکارییەکی لایەنی ئێرانی کرد بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە دۆزینەوەی چەند سەکۆیەکی هاویشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
سەباح نەعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ئەرکدارکردنی تیمێکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە سەرهەڵدان و دۆزینەوەی ئەو سکۆیانەی درۆن کە لە نزیک هێڵی سنووریی نێوان عێراق و ئێران دۆزراونەتەوە.