ڕاستەوخۆ

سەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵ عێراق دەکەوێتە بەردەم دوو پێشهاتی گەورە

reset font size increase font size

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراق ڕووبەڕووی دوو پێشهات و ئاڵنگاریی مێژوویی و گەورە دەبێتەوە کە ئاراستەی ئەمنی و سیاسیی وڵاتەکە دیاری دەکەن.

بەگوێرەی ڕێککەوتنە پێشوەختەکانی نێوان حکومەتی عێراق و لایەنی ئەمریکی، ڕۆژی 30ی ئەیلوول دوا وادەیە بۆ کشانەوەی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق. هاوکات هەر ئەم وادەیە دیاری کراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری چەکدانانی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان (کە خۆیان بە بەرەی مقاوەمە دەناسێنن) و کێشانەوەی چەک تەنیا بۆ دەستی دەوڵەت.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) و هەروەها لە میانی کۆبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لەسەر پابەندبوونی بێمەرج بە وادەی دیاریکراو کردووەتەوە.

سەرۆکوەزیران ڕایگەیاندووە، دوای 30ی ئەیلول هیچ هێزێکی بیانی لە وڵاتدا نامێنێت و سەرەتای مانگی 10 دەبێتە ڕۆژێکی نوێ بۆ عێراقییەکان کە تێیدا یاسا سەروەر دەبێت و چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە.

سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم وادەیە، ئامادەکاریی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە تاوتوێ کراوە.

تا ئێستا گرووپە چەکدارەکان ئامادەیی هێزە بیانییەکانیان وەک پاساو بۆ هەڵگرتنی چەک بەکارهێناوە، بەڵام دوای چوونی هاوپەیمانان ئەو پاساوە کۆتایی دێت و دەبێت چەکەکانیان ڕادەستی دامودەزگە ئەمنییەکانی دەوڵەت بوبێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.