ڕاستەوخۆ

5 ڕاوێژکار و 4 ئەندامی سوپای پاسداران لە هێرشەکەی سعودیە بۆسەر عێراق کوژراون

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، چەند هاووڵاتییەکی ئێرانیش لە نێو کوژراوەکاندا هەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوو بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی بە فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە کە پێنج ڕاوێژکاری ئێرانی لەو هێرشەدا کوژراون کە کرایە سەر بنکەیەکی ئەو هێزانە لە پارێزگای دیالە.

 پێش ئەوەش، میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران هەواڵی کوژراونی چوار ئەندامی سوپای پاسدارانیان لە هەمان هێرشدا بڵاوکردبووەوە.

هەروەها پەیامنێرانی فرانس پرێس لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی کوژراوەکاندا لە بەغدا بینیویانە کە تابووتی ژمارەیەک لە قوربانییان بە ئاڵای ئێران پێچراوەتەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کەبەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢٠ کەس لە هێزەکانی کوژراون و ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم هێرشانە دوای ئەوە هاتن کە  ئەمریکا و سعودیە ڕایانگەیاند لە وەڵامی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، پێگەی گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئێرانیان لە عێراق کردووەتە ئامانج.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.