ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی حەشدی شەعبی دەکات و بۆردوومانەکان بە توندی شەرمەزار دەکات

reset font size increase font size

علی الزیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی بارەگای سەرکردایەتیی حەشدی شەعبیی کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی هێزەکان و زیانەکانی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمریکا و سعودیە بوو، کە بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی 20 چەکدار.

بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، علی الزیدی لە سەردانەکەیدا پوختەیەکی لەسەر چۆنیەتیی هێرشەکان پێگەیشت کە دەیان کوژراو و برینداری لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیدا لێکەوتووەوە.

ڕاسپاردەکانی سەرۆکوەزیران

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەم سەردانەدا علی الزیدی چەند ڕێنمایی و بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە:

ڕێزلێنانی کەسوکاری سەربەرز شەهیدان.

دابینکردنی چاودێریی پزیشکیی تەواو بۆ برینداران.

گرتنەبەری هەموو ڕوشوێن و هەنگاوێکی پێویست بۆ خێرابوونی پرۆسەی چارەسەرکردنیان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.