ڕاستەوخۆ

ئێران داوای 12 ملیار دۆلار قەرزەکەی لە عێراق دەکاتەوە

reset font size increase font size

بەپێی سەرچاوە ئێرانییەکان، سەردانەکەی پارێزگاری بانکی ناوەندی بە پلەی یەکەم تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی وەرگرتنەوەی مستەحەقاتە ئێرانییەکان و ئاسانکاری لە دەستگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکان.

ئاوهاش ئاژانسی "تسنیم"ی ئێرانی لەسەر زاری بەرپرسەکەوە بڵاویکردەوە: بەشێکی ناوەڕۆکی دانوستانەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندی تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی شایستە داراییەکانی ئێران و ڕێگاکانی ئاسانکاریکردن بۆ سوودوەرگرتن لە یەدەگی دراوە بیانییە کەڵەکەبووەکان لە عێراق.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمەڵێک ڕێگەچارە و میکانیزمی کردارەکی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم مەلەفە و ئاسانکردنی دەستگەیشتنی بازرگانان و ئابووریناسانی ئێرانی بۆ ئەو پارانە خستووەتەڕوو. ڕوونیشی کردەوە کە کۆی شایستە داراییەکانی ئێران لە عێراق لە ئێستادا دەگاتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار، بەڵام ئەم ژمارەیە نەگۆڕ نییە و بەپێی جوڵەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕەوتی دانی پارەکان لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەگۆڕێت.

گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەش ئاماژەی بەوە کرد کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تاران و بەغداد گەشەیەکی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بازرگانیی دووقۆڵی، بێجگە لە ئاڵوگۆڕی کەرتی وزە و نەوت و گاز، ئەمساڵ گەشەی بە ڕێژەی نزیکەی 15٪ تۆمار کردووە. جەختیشی کردەوە کە بەلەبەرچاوگرتنی توانست و ئیمکانیاتەکانی بەردەست هەردوولا، دەرفەتێکی واقیعی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاوەکو بگاتە نزیکەی 20 ملیار دۆلار.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.