تایب تەمەل، جێگیری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ئاشتی لە هەستیارترین قۆناغی خۆیدایە و دیدارە دیپلۆماسییەکان بە شێوەی کراوە و داخراو سەبارەت بەم بابەتە بەردەوامن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان پڕۆسەی ئاشتی بەڕێوەببات، چونکە گەڕانەوەی گەریلا و ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن تەنها لەو ڕێگەیەوە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئۆجالان لە ئەنجومەنی گشتیدا بەشدار دەبێت و ئەنجومەنێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە لەنێوان ڕێکخستن و حکومەت دادەمەزرێت.
لە لایەکی ترەوە، تەمەل شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی وەک نوێبوونەوەی حزبهکەی پێناسە کرد و ڕایگەیاند کە هاوپەیمانییان لەگەڵ لایەنە چەپ و ئۆپۆزسیۆنەکان بەردەوام دەبێت و لە سایەی ئەم کۆنگرەیەوە سیاسەتێکی نوێ بۆ حزبەکەیان دادەڕێژنەوە.