ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە سەرۆک و شاندی یانەی ئامەدسپۆر کرد

reset font size increase font size

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، شاندێکی باڵای یانەی ئامەدسپۆر کە بۆ یەکەم جار سەرکەوتووە بۆ خولی نایابی سوپەرلێگی تورکیا، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

لەو دیدارەدا کە سەرۆک و نوێنەرانی گشت ئەو یانانە بەشدارییان تێدا کردبوو کە بۆ خولی نایابی تورکیا سەرکەوتوون، شاندی ئامەدسپۆر پێکهاتبوو لە ناهید ئێرەن، سەرۆکی یانەکە، شەنگول ساروخانۆغڵو، جێگری سەرۆک، بێسنیگ هایسی، ڕاهێنەری یانەکە، لەگەڵ محەمەد یەشیل و جەم ئۆستۆنداگ، یاریزانانی یانەکە.

لە  کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی شاندی ئامەدسپۆر گوتەیان پێشکەش کرد و جەختیان لە گرنگیی ڕۆڵی وەرزش لە بەهێزکردنی هەستی پێکەوەژیان، هاوسۆزی و ئاشتی کردەوە و هیوایان خواست وەرزی نوێی خولەکە بۆ هەموو یانەکان پڕ بێت لە سەرکەوتن و لەسەر بنەمای ڕۆحی فەیرپلای (پێشبڕکێی پاک) بەڕێوە بچێت.

هەروەها شاندەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بەهای دۆستایەتی و برایەتیی وەرزش بۆ ناو کایەکانی دیکەش بگوازرێتەوە.

لە کۆتاییشدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی  ئەردۆغان کرد بۆ ئەو بانگهێشتە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.