ڕاستەوخۆ

فێستیڤاڵی 24ەمینی مونزور لە دێرسمی باکووری کوردستان بەڕێوە چوو

reset font size increase font size

بە دروشمی (بۆ بیر و ژیانی ئازاد، ئێمە خاوەندارێتی لە سروشت، زمان، چاند و باوەڕی خۆمان دەکەین)، 24ەمین فێستیڤاڵی کلتور و سروشتی مونزور لە شارۆچکەی قیسلە سەر بە پارێزگای دێرسم دەستی پێکرد.

لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، دوای سەردانیکردنی مەزاری (دۆزگون بابا)، پانێلێکی تایبەت بە ئایین و کلتور بە بەشداریی یوکسەل موتلو، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی گەلان و باوەڕییەکانی دەم پارتی، ئۆزگور دێمیر، سەرۆکی یەکێتیی ژنانی عەلەویی ئەڵمانیا، موستەفا ئاسلان، سەرۆکی فیدراسیۆنی عەلەوی بەکتاشی و مێژوونووس د. یاڵچین چاکماک بەڕێوە چوو.

لە گوتارەکاندا جەخت لەسەر چەمکی گیان، یەکسانیی ڕەگەزی و ڕەسەنایەتیی ژیانی کۆمۆناڵ لە باوەڕیی عەلەویدا کرایەوە. بەشداربووان ڕایانگەیاند، یادەوەریی ئەم ڕێبازە پڕییەتی لە ئازار و بەرخۆدان و داوایان لە دەوڵەت کرد بەبێ پێناسەکردنی دەستکرد، دان بە ڕەسەنایەتیی باوەڕیی عەلەویدا بنێت.

ئامادەبووان دووپاتیان کردەوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی ڕێبازەکەیان و دەستبەرداری هەڵوێستی حوسێنییانەی خۆیان نابن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.