جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی ڕایگەیاند، پرۆسەی چارەسەریی هەنگاوێکی مێژوویی گرنگە بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا.
جەنگیز چاندار باسی لەوەش کردووە، پرۆژەیاساکە هەنگاوێکی یاساییە بە ئاراستەی بەدیهێنانی ئاشتیی و کۆمەڵگەیەکی دیموکرات.
گوتیشی، پرۆژەیاساکە مەرجی سەرەکیی یاساییە بۆ ئەوەی بچینەسەر ڕێگەی ئاشتیی و دیموکراتی.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، کێشەی کورد مێژوویەکی سەد ساڵەی هەیە و ٥٠ ساڵە بە شەڕ و پێكدادان بەردەوامە و ناتوانین گیانی هەموو ئەوانە بگەرێنینەوە کە گیانیان لەدەستدا، بەڵام دەتوانین ڕێگربین لە ئازار و مەینەتی دیکە.